سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ئابوری

وه‌زیری دارایی عێراق له‌باره‌ی دواكه‌وتنی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم چی ده‌ڵێت؟

زێد نیوز:

وەزیری دارایی حکومەتی عیراق ڕونکردنەوە لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەدات و ڕایگه‌یاند "بەھۆکاری کێشەی تەکنیکی ناردنی موچە دواکەوتوە".


ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران لەلێدوانێکدا بۆ SNN ئەنجامی بەدواداچونێکی خۆی بۆ ھۆکاری دواکەوتنی ناردنی 454 ملیار دیناری موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ئاشکراکرد.

ئەو پەرلەمانتارە کوردە ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، "لەگەڵ وەزیری دارایی قسەم کرد، بەڵام وەزیری دارایی ڕایگەیاند بەردەوامدەبن لەناردنی موچە، بەڵام ھیچ وادەیەکی بۆ ناردنی دیارینەکرد، بەڵام وەکو وەزیری وتی کێشەی تەکنیکی ھەیەو بەوھۆیەوە دواکەوتوە.

بەوتەی ئەحمەد حاجی ڕەشید، "وەزیری دارایی جەختیکردەوە لەسەر بەردەوامیدان بەناردنی موچە، بەڵام کاتەکەی دیارینەکرد".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-08-21
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]