سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
عێڕاق

لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مانی عێراق: فوئاد حسێن یاسای بودجه‌ی عێراقی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم ساخته‌ كردوه‌

زێد نیوز:

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌ په‌رله‌مانی عێراق، رایگه‌یاند "بانگێشته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ سه‌ره‌تای وه‌رزی سێهه‌می ته‌شریعی په‌رله‌مان، به‌ فوئاد حسێن، وه‌زیری دارایی ده‌ستپێده‌كات و بۆ ئه‌و كاره‌ش واژووی ته‌واوه‌تی په‌رله‌مانتاران كۆكراوه‌ته‌وه‌".


عالیه‌ نسه‌یف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌ په‌رله‌مانی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، له‌ ده‌ستپێكی وه‌زری سێهه‌می ته‌شریعی په‌رله‌ماندا، په‌رله‌مانی عێراق بانگێشتی فوئاد حسێن، وه‌زیری دارایی ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشێلی یاسای كردووه‌ و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌غداد پاره‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ناردووه‌ و یاسای بودجه‌ی گشتی 2019ی عێراقی ساخته‌ كردووه‌. 

روونیشیكرده‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ بانگێشتكردنی پێشووتریش به‌ڵگه‌ی بڕواهێنه‌ری پێشكه‌شی په‌رله‌مانی عێراق نه‌كرد، بۆیه‌ ره‌نگه‌ متمانه‌ له‌ وه‌زیری دارایی عێراق وه‌ربگیرێته‌وه‌. 

به‌وته‌ی نسه‌یف، لیژنه‌كه‌یان به‌ڵگه‌ی ته‌واوه‌تییان له‌به‌رده‌ستدایه‌ كه‌ تێوه‌گلانی فوئاد حسێن، وه‌زیری دارایی عێراق له‌ ساخته‌كردنی یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق ده‌سه‌لمێنێت، كه‌ ئامانج لێی خه‌رجكردنی پاره‌ بووه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان. 

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستیكردوه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی واژوو بۆ بانگێشتكردن و لێپرسینه‌وه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیری كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی. 

لێدوانه‌كه‌ی عالیه‌ نسه‌یف له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند "وه‌ڵامه‌كانی فوئاد حسێن، وه‌زیری دارایی عێراق سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی بودجه‌ی 2019ی عێراق "شه‌رمهێنه‌ر" و جێگه‌ی بڕوا نیین.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-08-21
زیاتر...
123
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]