سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

كه‌شناسی: پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌

زێد نیوز:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی شاره‌كانی كوردستان بڵاوکردەوە.


له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرمیش وەک ڕۆژانی ڕابردوو لە بەرزیدا دەمێننەوە.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ئەمڕۆ (چوارشەممە)، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 31 بۆ 48 پلەدا دەبێت. 

له‌باره‌ی پله‌ی گه‌رمی سبه‌ینێ (پێنجشه‌ممه‌)ی شاره‌كانی كوردستانیش، له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌"پلەکانی گەرما بەهەمانشێوەی ئەمڕۆ دەبێت و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نایەت".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-08-14
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]