سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

شاسوار عه‌بدولواحید ئاستی ته‌حه‌داكه‌ی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تونێلی ده‌ربه‌ندیخان به‌رزده‌كاته‌وه‌

زێد نیوز:

شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئاستی ته‌حه‌داكه‌ی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تونێلی ده‌ربه‌ندیخان زیاد ده‌كات و جگه‌ له‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تونێله‌كه‌ ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ بۆیاخكردن و دانانی رووناكی بۆ ناو تونێله‌كه‌.


ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌) شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئاماده‌یی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی راگه‌یاند بۆ ناردنی تیمی ئه‌ندازیاری تایبه‌تی جوڵانه‌وه‌كه‌ بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تونێلی ده‌ربه‌ندیخان كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ بۆته‌ جێی باسی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان. 

دوابه‌دوای راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، به‌رپرسانی حكومه‌ت له‌ ده‌ربه‌ندیخان رایانگه‌یاند "ئه‌وان وه‌كو حكومه‌ت ده‌ستده‌كه‌ن به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تونێله‌كه‌". 

له‌به‌رامبه‌ردا شاسوار عه‌بدولواحید، روونیكرده‌وه‌ ئه‌وان وه‌كو جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ماوه‌ی دوو رۆژە تیممان ناردوە و به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌ش هیچ ده‌نگێكیان نه‌بووه‌ و له‌دوای راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌وان ده‌ڵێن " تونێله‌كه‌ چاک دەکەین". 

له‌ رونكردنه‌وه‌ نوێكه‌یدا، شاسوار عه‌بدولواحید ئاستی ته‌حه‌داكه‌كه‌ی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تونێله‌كه‌ به‌رزده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت "تەحەداکەمان زیاد دەکەین و بۆیاخ و روناکیش بۆ ناو تونێلەکە دادەنێین و هەموی لەگەل چاککردنی شەقامەکەیشدا لە یەک هەفتەدا". 

سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ هیواداره‌ رێی بده‌ن ئه‌و كاره‌ بكات و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "هیوادارم رێ بدەن بە ئێمە کە خزمەتی وڵاتی خۆمان و دەربەندیخان بکەین و رۆژی شەممە دەست بە کار دەکەین و هەوڵ دەدەین تا پێنجشەمە هەموی تەواو ببێت (واتە بە پێنج رۆژ، لە خراپترین حاڵەتدا بە 7 رۆژ تەواوی دەکەین).

داوا له‌ به‌رپرسانی شاره‌كه‌ش ده‌كات، گەر شارەکەی خۆیان خۆشدەوێت ئەوا رێگرییان لێ نەکەن و بزانن ئایا ئه‌مان راستگۆن و ئەو کارە دەکەن یان نا؟. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-08-14
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]