سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

شاسوار عه‌بدولواحید: له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا تونێلی ده‌ربه‌ندیخان نۆژه‌ن ده‌كه‌ینه‌وه‌

زێد نیوز:

شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند "تیمی ئەندازیاری نەوەی نوێ بریاریداوە کە لە ماوەی تەنها یەک هەفتەدا چاکسازی پێویست لە تونێلی ده‌ربه‌ندیخاندا بکات و نۆژەنی بکاتەوە (شەو و رۆژ بۆ ماوەی ئەو هەفتەیە) تیمەکەمان کاری تێدا دەکەن".


سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ هیواداره‌ به‌رپرسانی ئیداره‌ی ناوچه‌كه‌ و حكومه‌تی هه‌رێم رێگریی له‌ تیمه‌كانیان نه‌كه‌ن و رێگه‌ بده‌ن ئه‌و كاره‌ بكه‌ن. 

شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ڵێت "هیوادارم حکومەتی هەرێم و ئیدارەی ناوچەکە وەک ئەوەی 28 ساڵە نەیانتوانیوە وەک پێویست خزمەتی ئەو تونێلە بکەن و چاکسازی پێویستی تێدا بکەن، ئەوا هیوادارم ڕێگری لە تیمی ئەندازیاری ئێمەش نەکەن  وبهێڵن ئەو تونێلە چاک بکەین". 


سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئاماژه‌ كاری له‌پێشینه‌ی جوڵانه‌وه‌كه‌یان ده‌كات و روونیده‌كاته‌وه‌، كاری ئه‌وان وه‌كو جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ خزمەتکردنی خەڵکە، دروستکردنی ململانێی شەریفانەیە لە پێناو خزمەتی خەڵکدا، دروستکردنی کێبڕکێیەکی جوانە تاوەکو بزانین کام هێز و کام حیزب زیاتر خزمەتی خەڵکی خۆی و ناوچەکانی کوردستان دەکات. 

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، حیزبایەتی لای ئێمە واتە خزمەتکاری خەڵک، حیزبایەتی لای نەوەی نوێ واتە مەشغوڵبون بە کێشەی هاوڵاتییان و کارکردن بۆ هاوڵاتییان، نەک مەشغوڵکردنی خەڵک بە کێشەی حیزبەوە.

"دەمانەوێت حیزبایەتی لە جنێودان و بوختان و رقەبەرایەتی و شەڕی براکوژی و بانگەشەی ناشیرینی گەرمی میدیایی، بگۆڕین بۆ خزمەتکردنی خەڵک و دروستکردنی کێبڕکێ لەو مەجالەدا، کە دڵنیام براوەی یەکەم هاوڵاتییانی ئاسایین" شاسوار عه‌بدولواحید وا ده‌ڵێت. 

سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، داوا ده‌كات هەندێک بەرپرسی حکومی و حیزبیش، لە بری خۆمەشغوڵکردن و درۆی بەرکامێرا و خۆنمایشکردن و خۆخەریککردن بە نەمامێکەوە، لە باخەکانی خۆیان بێنەنە دەرەوە و سەردانی گەڕەک و کوچە ئاساییەکانی هاوڵاتییان بکەن و خزمەتی راستەقینەی ئەوان بکەن.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-08-13
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]