سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

وێنه‌: ئۆتۆمبێلێك كه‌وته‌ ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و دوو كه‌س خنكان

زێد نیوز:

پۆلیسی هاتووچۆی ده‌ربه‌ندیخان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، له‌ ناوچەی گەشتیاری شەمێران ئۆتۆمبێلێک كه‌وتووه‌ته‌ ناو دەریاچەی دەربەندیخان و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س خنكان و ته‌رمه‌كانیان ده‌رهێندران.


له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، لە ڕێگای شەمێران نزیک ناوچەی گەشتیاری بان قۆین، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت کۆنترۆڵ لەدەست دەدات و دەکەوێتە دەریاچەی دەربه‌ندیخانەوە.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا ژن و پیاوێک بەخنکاوی دەرهێندراون، ژنەکە بەتەمەنە و شۆفێرەکەش گەنجێکە.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-08-11
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]