سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

حاجییه‌كی دیكه‌ی كورد له‌ مه‌ككه‌ گیانیله‌ده‌ستدا.. زێد نیوز وێنه‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه‌

زێد نیوز:

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی گیانله‌ده‌ستدانی حاجییه‌كی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتی به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌جدا، راگه‌یاند.


به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (زێد نیوز) كه‌وتووه‌، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10ی‌ ئابی‌ دوای گه‌یشتن به‌ خاكی پیرۆزی عه‌ره‌فه‌، حاجییه‌كی دیكه‌ی هه‌رێم به‌نه‌خۆشی كۆچی‌ دوایی كرد. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا له‌باره‌ی ناسنامه‌ی حاجییه‌ كۆچكردووه‌كه‌ هاتووه‌، هاوڵاتییه‌كه‌ دانیشتووی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ و ناوی مه‌عبوب مسته‌فا عه‌بدولڕه‌حمانه‌ و ته‌مه‌نی 68 ساڵه‌.

پیشتریش له‌ رۆژی (31ی ته‌موزی 2019)دا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا گیانله‌ده‌ستدانی حاجییه‌كی كوردی به‌ناوی (سرمێ‌ ره‌مه‌زان یوسف) ته‌مه‌ن سه‌روو 70 ساڵ، دانیشتووی زاخۆ،‌ له‌ناو حه‌ره‌می مه‌ككه‌دا راگه‌یاند.




ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-08-10
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]