سەردێڕ:
زێدنیوز
ئابوری

وه‌زیری دارایی: به‌ر له‌ هاتنی جه‌ژن مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێك دابه‌ش ده‌كرێت

زێد نیوز:

ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی هه‌رێم، رایگه‌یاند "به‌ر له‌ هاتنی جه‌ژنی قوربان مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێك دابه‌شده‌كرێت".


وه‌زیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان روونیكرده‌وه‌، دابەشكردنی مووچه‌ی ئه‌و چه‌ند وه‌زاره‌ته‌ بەپێی ئەو لیستە دەبێت كە پێشتر مووچەی پێ دابەشكراوە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، به‌گوێره‌ی سیولەی بەردەستمان هەوڵدەدەین پێش جەژنی قوربان مووچە دابەشبکەین و لەو ماوەیەدا فریای چەند وەزارەت بكەوین، مووچەکەیان دەدەین.

به‌گوێره‌ی لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری دارایی، به‌ر له‌ جه‌ژنی قوربان مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی پەروەردە و ته‌ندروستی دابەش دەكرێت.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-08-04
زیاتر...


Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]