سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی: دوای جه‌ژن مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان دابه‌شده‌كرێت

زێد نیوز:

كوێستان محه‌مه‌د، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی رایگه‌یاند "دوای جەژنی قوربان مووچەی مانگی ئایاری زیاتر لە 13 هەزار كەمئەندامی دیکە دابەشدەكرێت".


به‌وته‌ی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، پێشتر پشكنین بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت كرا و ئێستا نزیكەی 13 هەزار كەمئەندام هەقی ئەو مووچەیەیان هەیە.

كوێستان محه‌مه‌د روونیكرده‌وه‌، لەگەڵ وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان كردووە و بڕیارە دوای جەژن كه‌مئه‌ندامان مووچەی مانگی ئایار وەربگرن.

لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ كاتێكدایه‌ له‌مشه‌وه‌وه‌ لە سلێمانی کەمپینی "هەموومان زیادەیەکمان هەیە بۆ بەخشین" بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان راگەیه‌ندرا كه‌ به‌وته‌ی به‌رپرسانی كه‌مئه‌ندامان‌ به‌هۆی پێنه‌دانی مووچه‌كانیان كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویسته‌ تایبه‌ته‌كان ناتوانن ئاماده‌كاری جه‌ژن بكه‌ن.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-08-04
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]