سەردێڕ:
زێدنیوز
جۆراوجۆر

ساندرا دوێتێكی وروژێنه‌ر به‌رهه‌مده‌هێنێت

زێد نیوز:

ساندرا ئه‌لساندرا كچه‌ گۆرانیبیژی كورد دوێتێكی وروژێنه‌ر له‌ باره‌ی كچانه‌وه‌ به‌ناوی (من ئاگرم) به‌رهه‌مده‌هێنێت.


ڕەوەند جەواد، بەرێوبەری هونەری ساندرا ئەلساندرا گۆرانبێژی کورد رایگەیاند"نوێترین کاری ساندرا دوێتێکە لەگەڵ کچە گۆرانیبێژێک و گۆرانییەکە ناوی "I Am fire" لە تێکستی areo &taim ئامادەکراوە".

وتیشی "موزیکی گۆرانییەکە لە لایەن I wana be a dJدانراوە و مایسترینگ ئەو گۆرانیە لە لایەن arsen Gabriel کراوە، میکس لە لایەن areo ئەنجامدراوە".

بەرێوبەری هونەری ساندرا ئەلساندرا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد"سپۆنسەری بەرهەمەکە لەلایەن باوکی ساندرا کراوە، ئەو گۆرانیە دوێتە بە زمانی ئینگلیزیە، باسی وروژێنەری کچان دەکات وەک ئاگر".

ساندرا الساندرا دوای گۆرانی چاچۆ بە زمانی ئیسپانی ئەمە دووەمین بەرهەمیەتی بەڵام شێوەی دوێت ئەنجامی دەدات، ساندرا خەڵکی شاری سلێمانیە لە وڵاتی سویسرا دەژی کاری بزنس و گۆرانی دەکات.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-08-02
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]