سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

گه‌نجێكی كورد پلاستیكی ماڵان كۆده‌كاته‌وه‌ و ده‌یانبات بۆ كارگه‌ی ریسایكلین

زێد نیوز:

رێكخراوی ژینگه‌دۆستی كه‌ رێكخراوێكی ژینگه‌پارێزه‌، پڕۆژەیەکی بۆ پاراستنی ژینگە لە مەترسییەکانی پلاستیک ڕاگەیاند و ماوه‌ی سێ رۆژه‌ پڕۆژه‌كه‌ چۆته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.


به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌كه، بەمەبەستی بەدوورگرتنی ژینگە لە مەترسییەکانی پلاستیک هاوڵاتیان دەتوانن پلاستیکەکانیان کۆبکەنەوە و بیفڕۆشنەوە یان بێبەرامبەر بیبه‌خشن. 

بۆ كارئاسانیكردن له‌ كۆكردنه‌وه‌ی پلاستیكه‌كان، گه‌نجێك به‌ناوی ئارام محه‌مه‌د له‌رێگه‌ی ماتۆڕسكیلێكه‌وه‌ كۆیانده‌كاته‌وه‌ و ده‌یانبات بۆ كارگه‌ی ریسایكلین. 

هاووڵاتیان له‌كاتی كۆكردنه‌وه‌ی پلاستیكه‌كاندا ده‌توانن به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی (07503664292) په‌یوه‌ندی به‌ ئارام محه‌مه‌ده‌وه‌ بكه‌ن و پلاستیكه‌ كۆكراوه‌كانی راده‌ستی بكه‌ن و ئه‌ویش ده‌یگه‌یه‌نێته‌ كارگه‌ی ریسایكلین. 




ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-07-29
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]