ڕێبوار کەریم وەلی: وەڵامەکەی دژە تیرۆر پەلاماردانی نێچیرڤان بارزانی بوو نەک من
زێد نیوز:
رێبوار كه‌ریم وه‌لی، نووسه‌ر و میدیاكاری دیاری پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند "من پێم وایە ئەو وەڵامدانەوەیە ئەوەندەی پەلاماردانی من بێت، پەلاماردانی بەڕێز نێچیرڤان بارزانییە".
رێبوار كه‌ریم وه‌لی، نووسه‌ر و میدیاكاری دیاری پارتی كه له‌باره‌ی روداوی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر رێستورانتی هوقه‌باز وتارێكی نووسی و ره‌خنه‌ی له سستی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان گرت له ده‌رخستنی راستی رووداوه‌كه و پاشان له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی دژه تیرۆره‌وه به توندی وه‌ڵامدرایه‌وه، له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا، روونیده‌كاته‌وه، ئەو وەڵامدانەوەیە ئەوەندەی پەلاماردانی من بێت، پەلاماردانی بەڕێز نێچیرڤان بارزانییە، وەک سەرۆکی هەرێم و جێگری سەرۆکی هەرێم و 4 خولیش سەرۆکی حکومەتی هەرێم، من نایخەمە سەر خۆم، بەڵام پێم ناخۆشە پەلاماردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لایەن خودی پارتییەوە، کە جێگری سەرۆکی پارتیشە، بەشتێکی سەیرو سەمەر دەبینم.
له‌به‌شێكی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، رێبوار كه‌ریم وه‌لی باس له باڵباڵێن و ململانێی نێوخۆیی پارتی ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، لە 20 ساڵی رابردوو تەقینەوەکەی ناو پارتی لەم رێگەیەوە بوو، من دەڵێم گیسکە گوناهەکە من دەرچووم. روونتر دەکرا بەزۆر شێوەی تر ئەم کێشانە لە نێو پارتیدا بتەقنەوە، ئەو جۆرە وتارە بەرامبەر یەکتر بەکار بهێنن، دەمێکە ئەو قسانەم لەو باڵانەی پارتی بیستووە، یەکەم کەسیش بووم وتومە لە ناو پارتیدا باڵ باڵینە هەیە، لە کۆنگرەی 13 ی پارتی رێک ئەو دابەش بوون و جیاکارییە دیار بوو، بەبەرچاوی خۆم بینیم چۆن باڵەکەی نێچیرڤان بارزانی لە کۆنگرەدا پان کرانەوە".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، تائێستا ئەو مەرکەزییەتە بەهێزەی لە ناو پارتیدا هەیە کە بەڕێز مەسعود بارزانی سەرکردایەتی دەکات دۆخەکەی هێشتووەتەوە، بووەتە هۆی داپۆشینی بەشیک لە ململانێکان.
به‌وته‌ی رێبوار كه‌ریم، ئێستا قۆناغێک دەستی پێکردووە، رەنگە وجودی کاک مەسعود ئەگەریش بە تەواوەتی نەتوانێت عادیلانە لەگەڵ ئەم روداوە نوێیە مامەڵە بکات، هێڵێکی روون نەبێت لە دەسەڵاتدارێتی لەناو پارتیدا رەنگە خراپتر روو بدات.
|
زیاتر...