سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

به‌ڤیدیۆ: ژنێك ئه‌ندامی نێرینه‌ی مێرده‌كه‌ی پێشووی ده‌بڕێت

زێد نیوز:

ماڵپه‌ری ده‌یلی مه‌یڵ-ی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه‌، له‌ شارۆچكه‌ی هوكو له‌ هه‌رێمی هسینشو له‌ باكوری رۆژئاوای ته‌یوان، ژنێك ئه‌ندامی نێرینه‌ی مێرده‌كه‌ی پێشووی ده‌بڕێت و دواتر خۆی ده‌كوژێت.


به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ره‌كه‌، ژنه‌كه‌ به‌پیاوه‌كه‌ی وتووه‌ "ئه‌گه‌ر بۆ من نه‌بێت ناهێڵم بۆ كه‌سی تر بێت". 

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیسدا ده‌ركه‌وتووه‌، ژنه‌كه‌ كه‌ ته‌مه‌نی 58 ساڵه‌ مه‌قه‌ستێكی تیژی بۆ ئه‌و كاره‌ی به‌كارهێناوه‌ و له‌دوای ئه‌و كاره‌شی ژنه‌كه‌ له‌رێگه‌ی خواردنی نزیكه‌ی 40 ده‌نك حه‌په‌وه‌، خۆی ده‌كوژێت.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ره‌كه‌، له‌دوای رووداوه‌كه‌ پۆلیس فریاكه‌وتنی خێرا بانگ ده‌كه‌ن و پیاوه‌كه‌ ده‌گوێزنه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌. 




ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-07-26
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]