ته‌یموری ئه‌نفال: ناهێڵم روفاتی كه‌سوكارم له سه‌ماوه بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ كوردستان
زێد نیوز:
ته‌یموری ئه‌نفال، تاقانه رزگاربووه‌كه‌ی ئه‌نفال ئاماژه به‌وه ده‌كات له ئه‌مریكاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه و پاسه‌وانی روفاتی كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كات كه له گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له سه‌ماوه نێژراوون و ناهێڵێت بیانگه‌ڕێننه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانی و توڕه‌یی ته‌یمور، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق ده‌ستكرا به هه‌ڵدانه‌وه و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی روفاتی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی سه‌ماوه كه ته‌یمور ئاماژه به‌وه ده‌كات سه‌رجه‌میان كه‌سوكاری ئه‌ون.
پێشتریش ته‌یمور نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی كه به‌بێ ئاگاداری ئه‌و ده‌ستكراوه به هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌می لێ ئاگادار بكرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی وته‌ی به‌رپرسانی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی به‌غدا، گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی سه‌ماوه نزیكه‌ی 70 بۆ 80 روفاتی ئه‌نفالكراوانی كوردستانی تێدایه و زۆرینه‌یان ژن و منداڵن.
له‌باره‌ی پڕۆسه‌كه‌ی ئه‌مڕۆش، ته‌یموری ئه‌نفال له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبوك نووسیویه‌تی "له‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی كه‌سوكارم له سه‌ماوه قسه‌م ده‌بێت".
ته‌یمور هۆكاری رێگریكردن له هێنانه‌وه‌ی روفاتی كه‌سوكاره‌كه‌ی له سه‌ماوه‌وه بۆ كوردستان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه "هێشتا له كوردستان ئه‌و جاش و موسته‌شارانه دادگایی نه‌كراوون كه ده‌ستیان له‌پڕۆسه‌ی ئه‌نفالدا هه‌بوو".
ته‌یمور له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت "هەتا جاش و موستەشارەکان، کە ئێستا لەناو حزبەکاندا پۆست و پلەی بەرزیان هەیە، دادگایی نەکرێن، ڕێگە نادەم ڕووفاتەکان بگەڕێندرێنەوە کوردستان، سەرەتا بەڕێگای یاسایی هەوڵی خۆم دەدەم، ئەگەر پێویستیش بکات خۆم دەچمە ئەوێ و پاسەوانیی گۆڕەکان دەکەم".
عارف قوربانی، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس كه كتێبێكی له‌باره‌ی ته‌یمور نووسیوه، له باره‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی سه‌ماوه، له هه‌ژماری خۆی نووسیویه‌تی "هەموو بەڵـگەو ئاماژەکان ئەوە دەسەلمێنن گۆڕە بەکۆمەڵەکەی سەماوە هەمان ئەو گۆڕی بەکۆمەڵەیە کە تەیمور تیایدا رزگاری بووە".
قوربانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێشتریش هەر تەیمور لەڕێگەی بنەماڵەی ئالعئشم ئەو خێزانە عەرەبەی رزگاریان کردبوو رێی بردەوە سەر شوێنی بەکۆمەڵکوشتنی خوشک و براو دایک و کەسوکارەکەی.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ئێستا ئەو لەهەموو کەس زیاتر مافی ئەوەی هەیە ئامادەیی هەبێ لە پرۆسەی هەڵدانەوەو بڕیاردان لە چارەنوسی روفاتەکان.
به‌وته‌ی عارف قوربانی، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ته‌یمور لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بگەڕێتەوە.
هیوای ئه‌وه‌ش ده‌خوازێت دەسەڵاتدارانی عێراق و کوردستان موراعاتی هەست و برینەکانی بکەن و یارمەتیدەریبن لەڕەواندنەوەی نیگەرانییەکانی کە لەئێستایا ئەو نیگەرانە لەوەی بەبێ موراعاتکردنی ئەو بڕیار لەبارەی روفاتی کەسوکارەکەیەوە بدرێت.
|
زیاتر...