سەردێڕ:
زێدنیوز
ئابوری

واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان راگه‌یه‌ندرا

زێد نیوز:

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مووچه‌ی مانگی نیسانی 2019ی سه‌رجه‌می وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان دابه‌ش ده‌كات.


به‌گوێره‌ی ئه‌و خشته‌ نافه‌رمییه‌ی كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مووچه‌ی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان، به‌مجۆره‌ دابه‌ش ده‌كرێت: 

سبەینێ (چوارشەممە) موچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و وەزارەتی ناوخۆ و هێزی زێرەڤانی و  بەرگری و ئەنجومەنی‌ ئاسایش و دەزگای ئاسایش و موچەی لیواکانی یەک و دووی پۆلیسی پاراستنی‌ دامودەزگاکانی‌ نەوت  وەزارەتەکانی  گواستنەوە  و شارەوانی و پلاندانان و کشتوکاڵ و دەستەکان دابەشدەکرێت.

هەروەها رۆژی (پێنجشەممە) موچەی وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و بازرگانی و پیشەسازی و ڕۆشنبیری و لاوان، سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان، ئەنجومەنی‌ وەزیران خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌، رۆژی (یەکشەممە)ی داهاتوو خانەنشینی مەدەنی دابەشدەکرێت.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-07-23
زیاتر...


Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]