سەردێڕ:
زێدنیوز
ئابوری

دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 4 به‌رده‌وامه‌

زێد نیوز:

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 4 به‌رده‌وامه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا موچه‌ی وه‌زاره‌تێك و دوو توێژ دابه‌ش ده‌كرێت.


(زێد نیوز) له‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌رێمه‌وه‌ زانیوویه‌تی "وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 4ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم". 

سه‌رچاوه‌كه‌ روونیكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌)، موچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان و زیندانییە سیاسییەکان خەرج دەکرێت.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، هەر لەم هەفتەیەدا موچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتەکانی داد، خوێندنی باڵا، سامانە سروشتییەکان، ئەوقاف و کاروباری ئاینی لەگەڵ کەمئەندامان دابەش دەکرێت.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-07-15
زیاتر...


Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]