سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

په‌ر له‌مانی كوردستان متمانه‌ی به‌خشییه‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم

زێد نیوز:

به‌ ده‌نگی 88 په‌رله‌مانتار، كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان متمانه‌ی پێبه‌خشرا.

(زێد نیوز) ژماره‌ی ده‌نگی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیره‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ به‌م جۆره‌ بووه‌: 

قوباد تاڵەبانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران، دەنگی 73 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

فرسەت ئەحمەد بۆ وەزیری دادی هەرێم دەنگی 84 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

شۆڕش ئیسماعیل، بۆ وەزیری پێشمەرگە لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم دەنگی 73 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

ڕێبەر ئەحمەد خالید، دەنگی 76 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا بۆ ئەوەی ببێت بە وەزیری ناوخۆ لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم.

ئاواتی جەناب نوری، دەنگی 81 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا بۆ بوون بە وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

سامان بەرزنجی، دەنگی 81 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا بۆ بوون بە وەزیری تەندروستی لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئالان حەمە سەعید، بۆ بوون بە وەزیری پەروەردە دەنگی 85 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

دانا عەبدولکەریم، بۆ بوون بە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە حکومەتی هەرێم دەنگی 80 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

ساسان عوسمان عەونی، بۆ بوون بە وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێم دەنگی 85 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

ئارام محەمەد قادر، دەنگی 76 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا بۆ بوون بە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە حکومەتی نوێی هەرێم.

دارا ڕەشید، دەنگی 75 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا بۆ بوون بە وەزیری پلاندانان لە حکومەتی نوێی هەرێم.

کوێستان محەمەد، بۆ بوون بە وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی دەنگی 74 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

محەمەد سەعید، دەنگی 75 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا بۆ ئەوەی ببێت بە وەزیری ڕۆشنبیری لە حکومەتی نوێی هەرێم.

عەبدوڵا مەحمود، دەنگی 85 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا بۆ ئەوەی ببێت بە وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان.

بێگەرد تاڵەبانی، بۆ بوون بە وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم دەنگی 83 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

کەمال موسلیم، دەنگی 85 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا بۆ بوون بە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لە حکومەتی نوێی هەرێم.

ئانۆ جەوهەر، بۆ بوون بە وەزیری گواستنە و گەیاندن لە حکومەتی هەرێم دەنگی 80 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

پشتیوان سادق، دەنگی 77 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا بۆ بوون بە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە حکومەتی هەرێم.


کەمال محەمەد، بۆ بوون بە وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێم دەنگی 78 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.


خالید شوانی، بۆ بوون بە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا دەنگی 68 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.


ئایدن مەعروف، بۆ بوون بە وەزیری هەرێم دەنگی 78 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.


ڤالا فەرید، بۆ بوون بە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان دەنگی 83 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-07-10
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]