سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

ئه‌مڕۆ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی كاندیده‌كانی گۆڕان بۆ پۆسته‌كانی حكومه‌ت یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌

زێد نیوز:

عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كاندیده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پۆسته‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌.


یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كانی گۆڕان له‌لایه‌ن رێكخه‌ری گشتییه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ دواهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌ باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانه‌ له‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ شكستیهێنا له‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كان و ئه‌و ئه‌ركه‌یان به‌ رێكخه‌ری گشتی، سپارد. 

پێشتر (زێد نیوز) له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاوی كرده‌وه‌، شۆرت لیستی كاندیده‌كانی گۆڕان بۆ پۆسته‌كانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم بریتی بوون له‌ : کاردۆ محەمەد و جەلال جەوهەر لە کێبڕکێدان بۆ وەرگرتنی یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت، بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری: ئاوات شێخ جەناب، هاوار شێخ رەئووف، شۆرش حەمید كاندیدبوون، بۆ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی چالاکی موهەندیس، کاروان هاشم، داهێن هاشم و بەشدار حوسێن كاندیدبوون، بۆ وەزارەتی  ئااوەدانکردنەوە: هیوا قلیاسانی، دانا عەبدولکەریم و بەختیاری رانیە، كاندیدبوون، بۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: چیمەن حەمە رەشید، ئاراز وەلی و هەژار مەعرووف و كوێستان محه‌مه‌د، كاندیدبوون. 

سه‌رچاوه‌كه‌ روونیكرده‌وه‌، له‌سه‌ر راسپارده‌ی جڤاتی گشتی و به‌ بڕیاری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌ باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌، جەلال جەوهەر بۆ یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت، ئاوات شێخ جه‌ناب بۆ وه‌زیری دارایی و ئابوری، چالاكی موهه‌ندیس، بۆ وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی، دانا عه‌بدولكه‌ریم، بۆ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، كوێستان محه‌مه‌د، بۆ وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، یه‌كلایی كرانه‌وه‌.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-07-07
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]