سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ پشكی گۆڕان پۆسته‌كانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم وه‌رده‌گرن

زێد نیوز:

جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و كاندیدانه‌ی یه‌كلایی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ پشكی گۆڕان پۆسته‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌رده‌گرن.


زێد نیوز له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زانیوویه‌تی، شۆرت لیستی كاندیده‌كانی گۆڕان بۆ پۆسته‌كانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم بریتی بوون له‌ : کاردۆ محەمەد و جەلال جەوهەر لە کێبڕکێدان بۆ وەرگرتنی یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت، بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری: ئاوات شێخ جەناب، هاوار شێخ رەئووف، شۆرش حەمید كاندیدبوون، بۆ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی چالاکی موهەندیس، کاروان هاشم، داهێن هاشم و بەشدار حوسێن كاندیدبوون، بۆ وەزارەتی  ئااوەدانکردنەوە: هیوا قلیاسانی، دانا عەبدولکەریم و بەختیاری رانیە، كاندیدبوون، بۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: چیمەن حەمە رەشید، ئاراز وەلی و هەژار مەعرووف و كوێستان محه‌مه‌د، كاندیدبوون. 

سه‌رچاوه‌كه‌ روونیكرده‌وه‌، له‌سه‌ر راسپارده‌ی جڤاتی گشتی و به‌ بڕیاری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌ باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌، جەلال جەوهەر بۆ یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت، ئاوات شێخ جه‌ناب بۆ وه‌زیری دارایی و ئابوری، چالاكی موهه‌ندیس، بۆ وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی، دانا عه‌بدولكه‌ریم، بۆ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، كوێستان محه‌مه‌د، بۆ وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، یه‌كلایی كرانه‌وه‌. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-07-05
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]