سەردێڕ:
زێدنیوز
ئابوری

دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 4 ده‌ستپێده‌كات

زێد نیوز:

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستده‌كات به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 4ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.


(زێد نیوز) له‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ زانیوویه‌تی "له‌ رۆژی (یه‌كشه‌ممه‌)وه‌، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستده‌كات به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 4ی فه‌رمانبه‌ران". 

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، ڕۆژی (یەکشەممە،٧ی ته‌موزی 2019) به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان، پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 4ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كات. 

سه‌رچاوه‌كه‌ روونیكرده‌وه‌، هه‌ر له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی، مووچه‌ی مانگی 4 وه‌رده‌گرن. 
 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-07-05
زیاتر...


Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]