سەردێڕ:
زێدنیوز
جیهان

روونكردنه‌وه‌ی كۆمپانیای فه‌یسبوك له‌باره‌ی كێشه‌ی نه‌كردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی فه‌یسبوك

زێد نیوز:

كۆمپانیای فه‌یسبوك روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی كێشه‌ی نه‌كردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌ وێنه‌كان له‌ناو تۆڕه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌دان.

 له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمپانیای فه‌یسبوكدا، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌"كۆمپانیاكه‌ له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌دایه‌ كه‌ رووبه‌ڕووی به‌كارهێنه‌ران بۆته‌وه‌".

 له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه‌ به‌شێكی زۆری به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبوك رووبه‌ڕووی كێشه‌ بوونه‌وه‌ له‌ناردنی فایل و بابه‌ت له‌ رێگه‌ی فه‌یسبوكه‌وه‌ و هه‌روه‌ها نه‌كردنه‌وه‌ی زۆرێك له‌ وێنه‌كان له‌ تۆڕه‌كه‌ و به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری (داون دیدكتور دوت كوم) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌دواداچوونی كێشه‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌كان، به‌كارهێنه‌رێكی زۆر گله‌ییان له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی فه‌یسبووك كردووه‌.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-07-03
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]