سەردێڕ:
زێدنیوز
ئابوری

له‌ سبه‌ینێوه‌ ده‌ستده‌كرێته‌وه‌ به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌

زێد نیوز:

له‌سبه‌ینێ (یه‌كشه‌ممه‌)ه‌وه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستده‌كاته‌وه‌ به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاداری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.

(زێد نیوز) له‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ زانیوویه‌تی "سبه‌ینێ (یه‌كشه‌ممه‌) وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگی 3ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی دارایی دابه‌ش ده‌كات". 

وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌ هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌ستیكرد به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 3ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و ته‌نها مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی په‌رورده‌ی دابه‌ش كرد. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-06-08
زیاتر...


Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]