سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

كتێبی بەغداد-كوردستان بڵاودەبێتەوە

زێد نیوز:

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا كتێبی (بەغداد-كوردستان) كە خۆی لە چەند چاوپێكەوتنێكی درێژ لە بارەی كێشەی كورد لە عێراق و قەیرانی ئێستای حزبە كوردستانییەكان لە خۆگرتووە، بڵاوبێتەوە.

كتێبەكە لە سێ چاوپێكەوتنی درێژ لەگەڵ "ستران عەبدوڵا" نووسەرو رۆژنامەنووس پێكهاتووه‌ كه‌ لەلایەن"تەحسین تەها چۆمانی" ئەنجامدراوە و لە دووتوێی 20 لاپەڕە بە چاپ گەیشتووە و بەم نزیكانە لە سلێمانی و چەند شوێنێكی تر بڵاو دەبێتەوە.

لە بارەی كتێبەكە "تەحسین تەها چۆمانی" ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "كۆی چاوپێكەوتنەكان لە ساڵی رابردوو ئەنجامدراون، كە تیایدا هەوڵدراوە بەوردی لە بارەی چارەسەری كێشەكانی كورد لە عێراق و پرسی چارەسەرنەكردنی ناوچە دابرێندراوەكان و لەگەڵیشیدا چارەسەرنەكردنی كۆی كێشەكانی تری نێوان هەرێم بەغداد باسی لێوە بكرێت".

 روونیشیكرده‌وه‌، بەشێكی دیكەی كتێبەكە تایبەتە بە چەند سەرنجێك لە بارەی تەنگژەی حزبایەتی لە هەرێمی كوردستان، كە تیدا هەوڵدراوە دەستنیشانی هەموو ئەو كێشەو گرفتانە بكرێت كە لە ئێستادا بەرۆكی حزب كۆن و نوێیەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-05-31
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]