سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

بەرەی هاوپەیمانی، هەڵبژاردنەكانی ئوسترالیای بردەوە

زێد نیوز:

ماڵپەری هەواڵی فۆكس نیوز دواهەمین ئەنجامی هەڵبژاردنە فیدراڵیەكەی ئوسترالیای بڵاوكردەوە كە بەگوێرەی ئەو ئەنجامە، بەرەی هاوپەیمانی دەسەڵاتدار توانایان هەیە كە دووبارە حكومەتی زۆرینە لەو ووڵاتە پێكبهێننەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەو ماڵپەرە، بەرەی هاوپەیمانی پێویستی بە 76 كورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوسترالیایە بۆ پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە، ئەوەش لەكاتێكدایە كە بەرەی هاوپەیمانی لایەنی كەم 77 كورسی مسۆگەر كردووە بە پشتبەستن بە لەسەدا 84ی دەنگە جیاكراوەكان. 

سەرۆكی بەرەی هاوپەیمانی ئوسترالیا، سكۆت مۆریسن ، كە لە ئێستادا سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیایە پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی دەنگدەرانی ئوسترالیا كرد و ڕایگەیاند بەرژەوەندی ئوسترالییەكان دەخاتە پێش هەموو شتێكەوە. 

سەبارەت بە پرسی كۆچبەرانی قاچاخیش، بەرەی هاوپەیمانی بڕیاریداوە كە لە سیاسەتە توندەكانیان بەرامبەر كۆچبەرانی دەریایی قاچاخ بەردەوام بێت بەجۆرێك هەر كەسێك بیەوێت بە قاچاخ و بە بەلەم ڕوو لە ئوسترالیا بكات، دەستگیر دەكرێت و ڕەوانەی ئەو ووڵاتە دەكرێتەوە كە هەوڵیداوە بە قاچاخ لێوەی بچێت بۆ ئوسترالیا یان دیپۆرتی ووڵاتی خۆی دەكرێتەوە. 

سەرچاوە:

ماڵپەری هەواڵی فۆكس نیوز


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-05-23
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]