سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ڕاپۆرت

ساجیده‌، بێوه‌ژنه‌كه‌ی‌ سه‌دام تەمەنی بو بە 80 ساڵ

زێد نیوز:



زێد نیوز، ئاوێنە:

ساجیده‌ خه‌یروڵا تلفاح، تەمەنی بو بە ٨٠ ساڵ، ئەو به‌درێژایی‌ ساڵانی‌ فه‌رمانڕه‌وایی‌ سه‌دام حسێنی‌ دیكتاتۆری‌ به‌هێزی‌ عێراق هه‌رگیز به‌”خانمی‌ یه‌كه‌م” ناونه‌برا، له‌هه‌مو چالاكیه‌ فه‌رمی‌و نافه‌رمیه‌كانیشدا “غایب” بو، نەرۆژێک لەڕۆژان سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی حیزبی کردو نەڕۆژێکیش لەڕۆژانیش بوە سەرۆکی یەکێتی ژنان‌و ئافرەتان.

ساجیده‌ خه‌یروڵا تلفاح، به‌درێژایی‌ ساڵانی‌ فه‌رمانڕه‌وایی‌ سه‌دام حسێنی‌ دیكتاتۆری‌ به‌هێزی‌ عێراق هه‌رگیز به‌”خانمی‌ یه‌كه‌م” ناونه‌برا، به‌درێژایی‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ش له‌هه‌مو چالاكیه‌ فه‌رمی‌و نافه‌رمیه‌كاندا “غایب” بو، نەرۆژێک لەڕۆژان سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی حیزبی کردو نەڕۆژێکیش لەڕۆژانیش بوە سەرۆکی یەکێتی ژنان‌و ئافرەتان.
 
وێڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌پێچه‌وانه‌ی‌ زۆربه‌ی‌ ژنی‌ سه‌رۆكی‌ وڵاتانه‌وه‌ نازناوی‌ خانمی‌ یه‌كه‌می‌ به‌سه‌ردا نه‌بڕا، ته‌نانه‌ت چه‌ند جارێكی‌ زۆر كه‌میش نه‌بێت كه‌س لەکەناڵەکانی ‌ته‌له‌فزیۆندا ئه‌وی‌ نه‌دی‌، له‌زۆربه‌ی‌ ئه‌و ده‌ركه‌وتنانه‌شدا له‌گه‌ڵ‌ سه‌دام خۆیدا بوه‌‌و چالاكییه‌كانی‌ ساجیده‌ له‌میدیاكانه‌وه‌ روماڵ‌ نه‌ده‌كران.

زۆرێك پێیانوایه‌ ده‌رنه‌كه‌وتنی‌ ساجیده‌ به‌بڕیارێكی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌و به‌فه‌رمانی‌ سه‌دام خۆی بوه‌، ته‌نانه‌ت له‌كاتی‌ رێكخستنی‌ رێوره‌سمی‌ پێشوازی‌ كردن له‌و سه‌رۆكانه‌ی‌ ده‌یانویست به‌میوانی‌ بێنه‌ به‌غدا، هه‌میشه‌ له‌لایه‌ن كۆشكی‌ كۆماریه‌وه‌ پۆزش ده‌هێنرایه‌وه‌ بۆیان گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ‌ بوایه‌، به‌رده‌وام هاوسه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ پرۆتۆكۆله‌ باوه‌كان بو، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ سه‌دام حوسێن حه‌زی‌ به‌ده‌ركه‌وتنی‌ فه‌رمی‌ له‌گه‌ڵ‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ نه‌بو یاخود هاوسه‌ره‌كه‌شی‌ نه‌یده‌ویست ئه‌و رۆڵه‌ ببینێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردبو كه‌ زۆرجار سه‌دام له‌بری‌ ساجیده‌ی‌ هاوسه‌ری‌، مه‌نال یونسی‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ ئافره‌تانی‌ عێراقی‌ له‌گه‌ڵ‌ خۆی‌ ده‌برد بۆ پێشوازی‌ كردن له‌و سه‌رۆكانه‌ی‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كانیان له‌گه‌ڵ‌ خۆیان ده‌هێنا بۆ به‌غدا.

 زۆرێكیش پێیانوایه‌ هۆكاری‌ ده‌رنه‌كه‌وتنی‌ ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ هاوسه‌رگیری‌ ته‌قلیدی‌ نێوان ساجیده‌و سه‌دام، كه‌ خاڵۆزاو پورزای‌ یه‌كدی‌ بون‌و له‌ڕوی‌ په‌روه‌رده‌ییه‌وه‌ ره‌گوریشه‌یه‌كی‌ عه‌شایرییان هه‌بو. زۆرێكیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ساجیده‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ‌ سه‌دام زۆر باش نه‌بوه‌، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ كوڕه‌كانی‌ په‌یوه‌ندی‌ زۆر به‌هێز بوه‌‌و ئه‌میانی‌ به‌مه‌رجه‌عی‌ خۆیان زانیوه‌، په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ كچه‌كانی‌ زۆر گه‌رم‌و گوڕ بوه‌.

 
ساجیده‌ خه‌یروڵا تلفاح، ساڵی‌ 1938 له‌شاری‌ تكریت له‌دایكبوه‌، كچی‌ خه‌یروڵا تلفاحی‌ خاڵی‌ سه‌دام حسێن‌و خوشكی‌ وه‌زیری‌ به‌رگری‌ سه‌رده‌می‌ سه‌دام، عه‌دنان خێروڵا بو. خێزانه‌كه‌یان پێنج خوشك‌و پێنج برا بون، برا گه‌وره‌كه‌یان عه‌دنان خێرولا بوه‌‌و خوشكی‌ گه‌وره‌یان ساجیده‌ بوه‌.

 ساجیده‌ ساڵی‌ 1963 هاوسه‌رگیری‌ له‌گه‌ڵ‌ سه‌دام كردوه‌، دو كوڕ “عوده‌ی‌‌و قوسه‌ی‌”و سێ‌ كچی‌ هه‌بوه‌ “ره‌غدو ره‌ناو حه‌لا”. تا ساڵی‌ 1968 مامۆستای‌ قوتابخانه‌ بوه‌و له‌وه‌ به‌دواش بوه‌ به‌سه‌رپه‌رشتیاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و دواتریش خانه‌نشین بوه‌.

  ساجیده‌ دوای‌ روخانی‌ رژێمی‌ سه‌دام له‌2003دا، له‌گه‌ڵ كچه‌كانی‌ عێراقی‌ به‌ره‌و ئه‌رده‌ن به‌جێهێشت، پاشان له‌ساڵی‌ 2004دا له‌گه‌ڵ‌ حه‌لای‌ كچه‌ بچوكی‌ چوه‌ قه‌ته‌ر‌و له‌وێ‌ ژیا، له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا به‌یه‌كجاری‌ شارایه‌وه‌.

 
ساجیده‌ كه‌ وه‌ك باسده‌كرێت “ژنێكی‌ كه‌سایه‌تی‌ به‌هێزو هێمن‌و بێده‌نگ‌و نهێنی‌ پارێز” بوه‌‌و بایه‌خێكی‌ زۆری‌ به‌ماڵ‌و مناڵه‌كانی‌ داوه‌، ئەوەی جێی پرسیارە بۆچی‌ ساجیدە له‌گه‌ڵ‌ ره‌غدو ره‌نا له‌ئه‌رده‌ن نه‌مایه‌وه‌و ئه‌وو حه‌لا قه‌ته‌ریان كرد به‌په‌ناگه‌ی‌ خۆیان!


به‌درێژایی‌ پانزه‌ ساڵی‌ رابردو، چه‌ندین كه‌ناڵی‌ گه‌وره‌ی‌ عه‌ره‌بی‌‌و رۆژئاوایی‌ هه‌وڵیانداوه‌ چاوپێكه‌وتنی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام ساجیده‌ خۆی‌ پیشانی‌ هیچ كام له‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ نه‌داوه‌ كه‌ ویستویانه‌ بیدوێنن، زۆرجار ره‌غد وه‌ڵامی‌ داونه‌ته‌وه‌و پێیوتون كه‌ “ئه‌و له‌دێری‌ راهبه‌كاندایه‌”.

 
تا ئێستاش چه‌ندین جار  میدیا عه‌ره‌بیه‌كان هه‌واڵی‌ مردنی‌ ساجیده‌یان بڵاوکردوەتەوە‌، به‌ڵام هەمو جارێک ره‌غدی‌ كچی‌ ئەو هه‌واڵانەی بەدرۆ خستوەته‌وه.‌


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2018-12-10
زیاتر...
12
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]