لوبنان ، قاچاخچییەك دەستگیر دەكات
زێد نیوز:
ماڵپەری هەواڵی دەیلی ستاری لوبنانی بڵاویكردەوە ، هێزە ئەمنییەكانی لوبنان كەسێكی ئێرانی بە تۆمەتی قاچاخچێتیكردن بە پەنابەرانەوە لە بەیروتی پایتەختی ئەو ووڵاتە دەستگیركردووە كە دواتر تاوانی ساختەكردنی ڤیزا و دۆكومێنی گەشتكردنیشی بەسەردا ساخ بووەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەو ماڵپەرە، لە میانەی لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو كەسەدا، دەركەوتووە كە ناسنامەی ساختەی ئەڵمانی پێبووە و وێنەی چەندین كۆپی ڤیزا و پاسپۆرتی ئەڵمانیش لەناو مۆبایلەكەیدا بووە.
بەگوێرەی ڕێوشوێنە یاساییە سەرەتاییەكان، ئەو كەسە تاوانی ساختەكردنی دۆكیومێنتی بەسەردا ساخ بووەتەوە كە سزاكەی بەندكردنە هەتا سێ ساڵ و ئێستا كەیسەكەی ڕەوانەی دادوەرێكی تر كراوە بەمەبەستی دەركردنی بڕیاری كۆتایی لەوبارەیەوە.
سەرچاوە:
ماڵپەری هەواڵی دەیلی ستاری لوبنانی
|
زیاتر...