سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

سبەینێ‌ رێككەوتنەكەی پارتی و یەكێتی واژوودەكرێت

زێد نیوز:

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی پڕۆژەی رێككەوتنی پارتی و یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان پەسەند كرد، بڕیارە سبەینێ‌ لەمەراسیمێكدا رێككەوتنەكە واژوو بكرێت.


بەپێی هەواڵی میدیاكانی یەكێتی "ئەمڕۆ (یەكشەممە) ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی لەگەڵ شاندی دانوستانكاری حزبەكە كۆبووەوە و پڕۆژەی ڕێككەوتنەكەی پارتی و یەكێتیی پەسەندكرد، سبەینێش هەردوولا بە فەرمی پڕۆژەی ڕێككەوتنەكە واژۆ دەكەن".

عیماد ئەحمەد سەرۆكی وەفدی دانوستانكاری یەكێتی وتوویەتی"شەراكەتی ڕاستەقینە، چاكسازی ڕاستەقینە، بوژانەوەی ئابوری و مسۆگەركردن و دڵنیایی لە دابینكردنی موچە ‌و گوزەرانی هاوڵاتیان و حكومڕانیەكی سەركەوتوو و دروست لەبنەما سەرەكیەكانی رێكەوتنی سیاسی حكومەتە".

رۆژی 3ی نیسانی 2019، دوای كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی وتەبێژی ئەو حیزبە لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند"لە دوای پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوان كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی و  مەسعود بارزانی، لەگەڵ پارتی گەیشتوونەتە لێكتێگەیشتنی هاوبەش لەسەر پشكی یەكێتی لە كابینەی نوێدا".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-07
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]