سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

محەمەدی حاجی مەحمود: پارتی و یەكێتی پێكەوە لەیەك سەنگەر جوانن

زێد نیوز:

نووسینگەی رۆژنامەوانی سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەی محەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان و سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ (یەكشەممە)َ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە محەمەد حاجی محمود سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان

بەپێی راگەیەندراوەكە، لەكۆبوونەوەكەدا سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دوای خستنەرووی گۆشەنیگای (ی ن ك)بۆ  بارودۆخی عیراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە،  ئاماژەی بە مێژووی خەباتی سیاسی  حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان كرد كە لە پێش راپەرین بەشداری شۆرش و خەباتیان دژی رژێم كردووە و دوای راپەرینیش رۆلیان گێراوە لە خەباتی سیاسی و مەدەنی و پێكەوە ژیانی ئاشتیانە لە هەرێمی  كوردستان. 

پیرە وتوویەتی "یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ، رێز لەخەبات و قوربانیدانەكانی حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان دەگرێت و  مێژوویەكی دوور و درێژ و پەیوەندیەكی دێرینی لەگەڵ ئەم بزووتنەوەیە هەیە". 


‏‎هاوكات لە دیدارەكەدا گفتوگۆی چڕی هەڵوێست و بەرنامەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ هەرێمی كوردستان و كەركووك و عێراق كراو دووپاتكرایەوە كە یەكێتی دەیەوێ شەریكی ڕاستەقینەی حوكمڕانی بێ لە كابینەی نوێی حكومەتی  هەرێمی كوردستان و بەرنامە هەمەجۆرەكەی جێبەجێ بكات

راگەیەندراوەكە روونیدەكاتەوە "محەمەد حاجی پڕ بە دڵ خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ڕێكەوتننامەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، هەروەها ڕایگەیاند یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان پێكەوە لە یەك سەنگەر جوانن".


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-07
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]