سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

بێگەرد تاڵەبانی: رێككەوتنی پارتی و یەكێتی لەبەرژەوەندی گشتییە

زێد نیوز:

بێگەرد تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان، رایدەگەیەنێت "دوای لێكتێگەیشتنی نێوان پارتی و یەكێتی بۆ رێككەوتن لەسەر پێكهێنانی حكومەت، بەشداریمان لە دانیشتنی پەرلەماندا كرد".

لەمیانەی ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لەباڵەخانەی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامیدا، بێگەرد تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان وتی "لەسەر داوای حزبەكەمان بەشداری كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستانمان كردووە ‌و یەكێتی نەیویستووە نە لەئێستاداو نە لەرابردووشدا خۆی لەبەرپرسیارێتی بدزێتەوە".
بەوتەی تاڵەبانی، رێككەوتنەكەی‌ پارتی‌ و یەكێتی‌ لەپێناوی‌ یەكڕیزی‌ نیشتیمانی‌ و بەرژەوەندی‌ گشتی‌ خەڵكی‌ كوردستان و سەقامگیری‌ سیاسی هەرێمی كوردستانە.

لەبارەی پڕۆژە یاسای هەمواركردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی روونیكردەوە "پرۆژە یاسای‌ كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم خواستی‌ یەكێتی‌ تێدا نەبووە، بەڵام لە چوارچێوەی‌ گفتوگۆكاندا ئەوەی‌ كە خواستی‌ یەكێتی‌ بێت لەناو گفتوگۆكاندا لەڕێی‌ پەرلەمانتارانمان گەیشتووەتە لیژنەی‌ یاسایی و سەرۆكایەتی‌ پەرلەمان".

جەختیشی كردەوە "لە چەند رۆژی‌ ئایندەش تا دەگەنە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاساكە  بۆ ئەو خواستانەی‌ یەكێتی‌ نیشتمانی‌ پێشكەشی‌ كردووە بۆ جێگیركردنی‌ لەناو یاساكەدا لە دانوستاندا دەبین و سەرۆكایەتی‌ هەرێم كە نوێنەرایەتی‌ هەموو كوردستان دەكات، كارا دەكرێتەوە".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-03
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]