سەردێڕ:
زێدنیوز
جیهان

توركیا: پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان كۆتایهات

زێد نیوز:

لەكاتژمێر 5ی ئێوارەوە لە سەرتاسەری باكووری كوردستان و توركیا پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان كۆتایهات.


پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا كۆتایهات و پڕۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان دەستی پێكردووە و بەپێی ئامارە نافەرمییەكان رێژەی بەشداریی دەنگدەران لەباكوری كوردستان و توركیا لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا لە %83 بووە. 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ (یەكشەممە) پرۆسەی هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە توركیا و باكووری كوردستان دەستیپێكرد. لەكاژێر 07:00ـی بەیانی دەرگای بنكەكانی دەنگدان لە 32 شاری باكووری كوردستان و توركیا بەڕووی دەنگدەراندا كرانەوە و لەكاژێر 08:00ـیش لە 49 شاری دیكەی توركیا هەڵبژاردن دەستیپێكرد. 

لەم هەڵبژاردنەدا 57 ملیۆن و 58 هەزار و 636 دەنگدەر بەشداردەبن بەرپرسانی ئیدارە خۆجێییەكان هەڵدەبژێرن كە بۆ ماوەی 5 ساڵ لە ئەركەكانیاندا دەبن. یەك ملیۆن و 156 هەزار دەنگدەر كە 18 ساڵیان تەواوكردووە بۆ یەكەمجارە بەشداری لە هەڵبژاردندا دەكەن. 38 ملیۆن و 929 هەزار و 732 دەنگدەر لە رەگەزی مێ و، 28 ملیۆن و 128 هەزار و 904 یان لە رەگەزی نێرن، و دەچنە سەر 194 هەزار و 390 سندووقی دەنگدان.
لە هەڵبژاردنەكەدا 12 پارتی سیاسی و 321 بەربژێری سەربەخۆ بەشدارن، كە لەنێو بەربژێرە سەربەخۆكاندا 75 كەسیان كوردن.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-03-31
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]