سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

محەمەد رەووف: بەرهەم ساڵح لەم چوار ساڵەی سەرۆكایەتی كۆماردا سەركەوتوو نابێت

زێد نیوز:

محەمەد رەووف كە یەكێك بوو لەدامەزرێنەری هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری، رایدەگەیەنێت "بە‌ڕای من بەرهەم ساڵح لەم چوار ساڵەی سەرۆكایەتی كۆماردا سەركەوتوو نابێت".

لەمیانەی بەشداریكردنی لەبەرنامەیەكی كەناڵی ئێن ئاڕتی، محەمەد رەووف وتی "بە بەرهەم ساڵحم وت چوونەوەت بۆ ناو یەكێتی خۆكوژیی سیاسییە و هەرگیزیش پێشبینی ئەوەم نەدەكرد بچێتەوە ناو یەكێتی". 

دەشڵێت "كاتێك بەرهەم ساڵح چووەوە ناو یەكێتی پێی وتین ئەگەر پۆست وەربگرێت بە ناڕاستەوخۆ هاوكاریی مادی و مەعنەویمان دەكات".

دەربارەی جێهێشتنی هاوپەیمانی لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە، محەمەد رەووف وتی "زۆربەی هاوڵاتییان پێیانوایە هاوپەیمانی بووە قوربانیی بەرهەم ساڵح، ئەوەی ئەندامانی هاوپەیمانی بۆ ئەویان كرد بۆ سەركردەی هیچ حزبێك نەكراوە، بەڵام كاتێك گروپەكەی ڕۆیشتن هەموو شتەكانیان برد، تەنانەت (پیاڵەی چا و پەردەش)".

رەووف روونیدەكاتەوە "بەهۆی ترسی بەرهەم ساڵح لە دۆڕان، هاوپەیمانی بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی نەكرد".

محەمەد رەووف جەختیش دەكاتەوە "یەكێتی بەرپرسیارە لە دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت، چی دەبێت یەكێتی ئۆپۆزسیۆنبوون هەڵبژێرێت، بەڵام ئەوان بەدوای پۆستەوەن و پارتییش دەتوانێت بەبێ یەكێتی حكومەتی داهاتوو پێكبهێنێت".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-03-27
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]