سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

شوێنی كۆبوونەوەكەی سبەینێی پارتی و یەكێتی گۆڕا

زێد نیوز:

هەرچەندە بڕیار بوو وەفدی دانوستاندكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەهاوینەهەواری دوكان كۆببنەوە، بەڵام شوێنی كۆبوونەوەكە بۆ شاری سلێمانی گۆڕا.

میدیاكانی یەكێتی بڵاویان كردەوە "بڕیارە سبەینێ چوارشەممە 27-3-2019 وەفدی یەكێتی و پارتی لە سلێمانی كۆببنەوە".

ئاماژە بەوەش كراوە "بڕیارە سبەینێ وەفدی دانوستانكاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسلێمانی كۆببنەوە".

جەختیش كراوەتەوە "هەردوو وەفدی یەكێتی و پارتی هەمان وەفدی كۆبوونەوەی پێشوو دەبن و وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەلایەن عیماد ئەحمەد-ەوە سەرپەرشتی دەكرێت".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-03-26
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]