سەردێڕ:
زێدنیوز
جیهان

سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیا: پەناخوازانی مەترسیدار لە دوورگەی كریسمس بەند دەكرێن

زێد نیوز:

سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیا، سكۆت مۆریسن، ڕایگەیاند ئەگەر ئەو پەناخوازانەی كە بڕیارە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی لە كەمپەكانی دوورگەی ناورۆ و پاپانیوگینیاوە بگوێزرێنەوە بۆ ئوسترالیا، مەترسی بوون بۆ سەر ئاسایشی ئوسترالیا، ناگوێزرێنەوە بۆ سەر خاكی سەرەكی ئوسترالیا بەڵكو دەگوازرێنەوە بۆ كەمپەكانی پەنابەران لە دوورگەی كریسمسی ئەو وڵاتەو لەژێر چاودێری توندی ئەمنیدا دەبن.

سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیا ژمارەی ئەو كەسانەشی ئاشكرا كرد كە وەك مەترسی پۆڵێن كراون كە ژمارەیان 57 پەناخوازە و پێشتر تاوانی جۆراوجۆری وەك كوشتن و دەستدرێژی سێكسیان بۆ سەر منداڵان ئەنجام داوە و هاوسۆز بوون لەگەڵ تیرۆردا لە ووڵاتانی خۆیان. 

شایانی باسە، ئوسترالیا لە ئێستادا سیاسەتێكی توند لە دژی پەناخوازانی دەریایی قاچاخ پیادە دەكات بەجۆرێك هەر كەسێك بیەوێت بە قاچاخ و بە بەلەم ڕوو لە ئوسترالیا بكات ، دەستگیر دەكرێت و ڕەوانەی ئەو وڵاتە دەكرێتەوە كە هەوڵی داوە لێوی بچێت بۆ ئوسترالیا یان دیپۆرتی وڵاتی خۆی دەكرێتەوە.

 سەرچاوە:
ماڵپەری هەواڵی ئینفۆ سۆرهۆی


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-03-26
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]