سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

سەركردایەتییەكی پارتی: لەگەڵ یەكێتی رێكنەكەوتین بەڵام باش لەیەكتری تێگەیشتووین

زێد نیوز:

ئەندامێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت "ئەم مانگە دوو كۆبونەوەی زۆر سەركەوتوو لەگەڵ (ی.ن.ك) بۆ پێكهێنانی حكومەت ئەنجام دران"، جەختیشدەكاتەوە "راستە رێك نەكەوتین بەڵام باش لە یەكتری تێگەیشتووین".

ئاراس حەسۆ میرخان ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لەهەژماری خۆی لەفەیسبووك لەبارەی كۆبوونەوە و دانوستاندنەكانی پارتەكەی لەگەڵ یەكێتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماژە بەوە دەكات كە پارتی بە پەرۆشە بۆ سەركەوتنی پڕۆسەی سیاسی لە كوردستان و داوا دەكات "پارتییەكان دڵیان گەورە بێت". 

هۆشداری ئەوەش دەدات كە  "پێكهێنانی حكومەت بەند نییە بەم كۆبونەوانە و پڕۆسەی سیاسی چیتر بۆ هیچ كەس و لایەنێك دوا ناكەوێت". 

میرخان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە "پارتی ڕێز لە هەموو لایەنێك دەگرێت بەڵام رێزی مەزنی پارتی بۆ دەنگدەرانی كوردستانە و ئەم حكومەتە ئەوان چۆنییان ویستووە وا دەبێت".

بەوتەی ئەو سەركردایەتییەی پارتی "پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم و ڕاسپاردنی سەرۆكی حكومەت لە كاتی دیاریكراودا ئەنجام دەدرێ."

روونیشیدەكاتەوە "تا ئەو كات لەگەڵ یەكێتی بەردەوام دەبین تا ڕێك بكەوین بەڵام حكومەت و خەڵكی كوردستان لە هەموو ڕێككەوتنێك و ڕێكنەكەوتنێك بۆ پارتی گرنگترە".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-03-24
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]