سەردێڕ:
زێدنیوز
جۆراوجۆر

نوێترین دیوانە شیعری‌ بەختیار عەلی‌ بڵاودەكرێتەوە

زێد نیوز:

ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ 30ی ئاداری 2019 نوێترین دیوانه‌ شیعری‌ به‌ختیار عه‌لی‌ به‌ناوی‌ (شه‌وێك ئاسمان پڕ بوو له‌ ئه‌ستێره‌ی‌ شێت) له‌ ناوه‌ندی‌ ڕۆشنبیریی‌ ڕه‌هه‌ند بڵاوده‌بێته‌وه‌.

كتێبه‌كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ 48 شیعری‌ نوێی‌ به‌ختیار عه‌لی‌ و تابلۆی‌ به‌رگه‌كه‌ی‌ له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند «ئامانج ئه‌مین»ـه‌وه‌ دروستكراوه‌ و ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند كاری‌ دابەشکردنی بۆ دەکات.

بەختیار عەلی‎ له‌ساڵی‌ 1983 یه‌كه‌مین قه‌سیده‌ی‌ خۆی‌ به‌ ناونیشانی‌ «نیشتیمان» نوسیوه‌ و تائێستا خاوه‌نی‌ دیوانه‌كانی‌ «گوناه و كه‌رنه‌ڤاڵ» و «كۆی‌ به‌رهه‌مه‌ شیعرییه‌كان» و «بۆهیمی‌ و ئه‌ستێره‌كان» و «ئیشكردن له‌دارستانه‌كانی‌ فیرده‌وس» و «تا ماته‌می‌ گوڵ تا خوێنی‌ فریشته‌» و «ئه‌ی‌ به‌نده‌ری‌ دۆست، ئه‌ی‌ كه‌شتیی‌ دوژمن»ـه‌.

«جیهانێکی ترم بدەرێ، کە ئیتر نەگەڕێین بۆ کامەرانی، یەکجار بەسەر مردندا سەربکەوین، یەکجار هەموومان وەک یەک و بە ئەندازەی یەک بژین. جیهانێک ئیتر مرۆڤ هیچ لە ئاسمان داوا نەکات. کەس بۆ هیچ نەپاڕێتەوە، کەس خۆی بۆ هیوایەکی پوچ ڕیسوانەکات. هێندە جوان بێت، کەس بۆ هیچ بەهەشتێک نەگەڕێت، بۆ هیچ بەختەوەرییەک ڕانەکات».
له‌دیوانه‌ شیعری‌ «شه‌وێك ئاسمان پڕ بوو له‌ ئه‌ستێره‌ی‌ شێت».




ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-03-24
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]