سەردێڕ:
زێدنیوز
ئابوری

وەزیری دارایی:دەست بەوەرگرتنەوەی پێشینەكانی خانوبەرە و هاوسەرگیری دەكەین

زێد نیوز:

رێباز حەملان وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت "بەم نزیكانە حكومەت دەست دەكات بەوەرگرتنەوەی پێشینەكانی خانوبەرە و هاوسەرگیری لە فەرمانبەران و هاوڵاتیان".


لەمیانەی لێدوانێكی بۆ میدیای فەرمی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، رێباز حەملان وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتی "لە ئێستادا ناتوانین پێشینەكانی هاوسەرگیری و پێشینەی خانوبەرە بەهاوڵاتیان بدەینەوە چونكە ئەو پارەیەی لە بەغداوە دێت بۆ هەرێم تەنیا بەشی موچە دەكات".

وتیشی "ئەگەر بودجە باش بێت و بەتەواوی‌ پارە ‌بێت، ئەو كاتە دەتوانرێت پێشینەكانی خانوبەرە و هاوسەرگیری بە فەرمانبەران و هاوڵاتیان بدرێت".

روونیشیكردەوە "فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی كوردستان ژمارەیان 31 هەزار فەرمانبەرە، كە وەك فەرمانبەرانی‌ تر لە دامەزراوەكانی حكومەتدا خزمەت دەكەن، بۆیە ئەگەر دامەزراندن دەستپێبكاتەوەو باری‌ دارایی هەرێم باش بێت، ئەولەویەت بۆ گرێبەستەكان دەبێت بۆ ئەوەی دابمەزرێنرێن".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-03-19
زیاتر...


Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]