سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

گۆڕان: دەبێت سەرۆكایەتی هەرێم كارابكرێتەوە چونكە بێ ئەوە حكومەت پێكنایەت

زێد نیوز:

محەمەد تۆفیق ڕەحیم ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، رایدەگەیەنێت "پێویستە بەزوترین كات حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكبهێنرێت، ئەوە نزیكەی شەش مانگ دەبێت هەڵبژاردن كراوە، ئێمە هیوادارین پێش كۆتایی ئەم مانگە تەواو بوبێت".

لەمیانەی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ دەنگی ئەمریكا، محەمەد تۆفیق ڕەحیم ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان وتی "لەسەر هیچ ئەگەرێك قسە ناكەین ئێمە دەڵێین پێویستە حكومەتێكی بنكە فراوان پێكبێت و هەموو لایەنەكانی تێدا بەشدار بن بەتایبەت ئەو سێ لایەنە". 

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئەگەر یەكێتی هەر ئامادەنەبوو لەگفتوگۆكانی هەمواركردنی یاسا و پڕۆسەكانی كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەشداری بكات ئایا بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەیە بێ یەكێتی بەشداری لەكاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم بكات، محەمەد تۆفیق ڕەحیم وتی" ئەوە هێشتا بڕیاری لێ نەدراوە بەڵام برادەرانی ئێمە لەپەرلەمان لەهەموو دانیشتنەكاندا بوون و پێشم وایە دەبێت بۆ "ئەوەش" بچن، بەڵام نازانین یەكێتی ئامادە دەبێت یاخود نا بەڵام دەبێت بكرێت(سەرۆكایەتی هەرێم كارابكرێتەوە) چونكە بێ ئەوە حكومەت پێكنایەت، هەروەك ئاماژەشم پێكرد لە دانیشتنەكانی پێشوشدا فراكسیۆنی گۆڕان چونەتە ناو دانیشتنەكانی پەرلەمان و بۆچونی خۆیان داوە". 

ئەندامەكەی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەشڵێت" هیوادارین پێش كۆتایی ئەم مانگە تەواو بوبێت، پێویستە حكومەتێكی بنكە فراوان پێكبێت و هەموو لایەنەكانی تێدا بەشدار بن بەتایبەت ئەو سێ لایەنە (پارتی، بزوتنەوەی گۆڕان هەروەها یەكێتی)". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-03-19
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]