سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

پارتی و یەكێتی: لەدوای نەورۆز جارێكی تر كۆدەبینەوە

زێد نیوز:

كۆبوونەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەسلێمانی كۆتایهات و بڕیاری ئەوە درا لەدوای جەژنی نەورۆز جارێكی تر كۆدەبنەوە.

لەمیانەی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لەپاش كۆبوونەوەكە، لەتیف شێخ عومەر ئەندامی‌ سەركردایەتی‌ و وتەبێژی‌ فەرمی‌ یەكێتیی، وتی "كۆبوونەوەو لێكتێگەیشتنێكی‌ زۆر باشمان هەبوو، ئێستاش بەرچاومان زۆر ڕونە لەسەر ئەو نەخشەڕێگەیەی‌ لەبەردەمماندایە، بەدڵنیاییەوە كۆبوونەوەكانیشمان بەردەوام دەبێت و دەگەینە ئامانجیش".

هاوكات دڵشاد شەهاب ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان روونیكردەوە "لەماوەی ڕابردودا رێكەوتنی دوو قۆڵی نێوان یەكێتی و پارتی كراو لەو چوارچێوەیەشدا تاووتوێی ڕێوشوێنەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەم كرا".

ئاماژەی بەوەش كرد "هەردوو حزب لەژێر بەرپرسیارێتی گەورەدان، هەروەك چۆن ئەوە پشتڕاستبۆتەوە ڕێكەوتنی‌ نێوان یەكێتی و پارتی‌ ئارامی‌ و خۆشگوزەرانی‌ بۆ خەڵكی‌ كوردستان دەهێنێت".

جەختیشی كردەوە "كۆبونەوەكەی ئەمڕۆشمان یەكێك بووە لەكۆبونەوە سەركەوتوەكان كە باس لەچۆنێتی كاركردن بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەم كراوەو هەنگاوی باشمان بڕیوە، ئەم پڕۆسەیە بەردەوامی هەیەو دوای جەژنی نەورۆز جارێكی دیكە كۆدەبینەوە".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-03-19
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]