سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: پارتی لەبەرامبەر پۆستی پارێزگاری كەركوك داوای دوو بیرە نەوتی كردووە

زێد نیوز:

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لێپرسروای ناوەندی دەرەوەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایدەگەیەنێت "پارتی لەبەرامبەر پۆستی پارێزگاری كەركوك داوای دوو بیرە نەوتی كردووە".

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لێپرسروای ناوەندی دەرەوەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەهەژماری خۆی لەفەیسبووك نووسینێكی بەناوی (منەتمان بەسەرا مەكەن) بڵاوكردۆتەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەكات "ئەگەر دەڵێن ئەو هەموو هاتوچۆ و بێنە و بردە و‌ دانیشتنەتان لەبەر ئێمەی یەكێتیە قوربانە نامانەوێ چونكە دڵنیاین كە ڕاست ناكەن ، كەس نیە ئەو ڕاستیە نەزانێت كە شەراكەتی ڕاستەقینە شتێك نیە بە وەرگرتنی چەند وەزارەتێك و واژۆكردنی چەند خاڵێك لە ژێر ناونیشانی هاوپەیمانیتیدا بێتەدی ، شەراكەتی راستەقینە پێویستی بە دوو لایەنی دادپەروەر و مافپەروەر و خاوەن ویژدان و مەبدا و فكری سیاسی هەیە..!!".

دەشڵێت "دەبێت ئەو هەڤاڵانەمان زۆر باش لەوەش تێبگەن كە تەنیا كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت ئەو كاندیدەیە كە (182 هەزار دەنگدەرەی یەكێتی دەنگی پێداوە) نەك ئەوانەی كە زیاتر لەبیست و حەوت ساڵە خەریكی (پۆست پۆستێنەنن) …….!!!". 

دەقی نووسینەكەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: 

منەتمان بەسەرا مەكەن..!!
 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-03-19
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]