سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

سەركردایەتییەكی یەكێتی: لەگەڵ پارتی نەگەیشتووینەتە رێككەوتن

زێد نیوز:

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، رایدەگەیەنێت "هەرچەندە پارتی‌و یەكێتی رێككەوتنیان ئەنجامداوە بەڵام سەبارەت بەپێكهێنانی حكومەت نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی".

بێگەرد تاڵەبانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، سەبارەت بەكۆبوونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی لیژنە هاوبەشەكان بەمیدیاكانی حزبەكەی وتووە "زۆرینەی فراكسیۆنەكان بۆچوونیان لەیەكەوە نزیكە". 

لەبارەی بەشداری فراكسیۆنی یەكێتی لەكۆبوونەوەكانی پەرلەمانی كوردستان، تاڵەبانی وتوویەتی"ئەو پرسە پەیوەستە بەئەنجامی دانوستان و كۆبوونەوەكانی نێوان یەكێتی و پارتی و چاوەڕوانی بڕیاری سەركردایەتی دەكەین".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-03-17
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]