سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان كۆتایهات

زێد نیوز:

كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆتایهات‌و لیژنەیەكی بۆ یەكلایكردنەوەی كاندیدەكانی گۆڕان بۆ پۆستە حكومییەكان لەكابینەی نوێی حكومەتی هەرێم پێكهێنا.

لەمیانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لەپاش كۆبوونەوەكە ئەنجامیدا، هۆشیار عومەر ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان وتی "لەكۆبوونەوەكەدا  گفتوگۆ لەبارەی دیاریكردنی پێوەرەكانی كاندیدانی گۆڕان بۆ پۆستەكان لە كابینەی نوێ كرا". 

وتیشی "هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم لە پەرلەمانەوە بە گرنگ و یەكێك لە ئامانجەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لە قەڵەمدرا". 

روونیشیكردەوە "بەم نزیكانە ناوی كاندیدەكانمان بۆ پۆستە حكومییەكان لەكابینەی نوێی حكومەتی هەرێم رادەگەیەنین و كاندیدەكانیش بە دەنگدان یەكلایی دەكەینەوە".

بەوتەی ئەندامەكەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان " بزوتنەوەكەی پڕۆژەیەكی بۆ هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئامادە كردووە". 

جەختیشی كردەوە "هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم لەپەرلەمانەوە یەكێكە لەخاڵەكانی رێككەوتنی نێوان پارتی و گۆڕان".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-03-17
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]