سەردێڕ:
زێدنیوز
عێڕاق

بەوێنە: پزیشكێكی عێراقی هاوڕێ‌ پزیشكەكەی دەداتە بەر چەقۆ

زێد نیوز:

پزیشكێك لە نەخۆشخانەی گشتی بەعقوبە هێرشدەكاتە سەر پزیشكێكی هاوڕێی‌و بە چەقۆی نەشتەرگەریی رووخسار‌و مل‌و پشتی بریندار دەكات.

پزیشكە بریندارەكە ناوی مستەفا غەزبان زوینی-یە‌و بەوتەی خوشكەزایەكی بەهۆی ئەو هێرشەی پزیشكەكەوە مل‌و پشت‌و روخساری دوچاری برینێكی زۆر بووە‌و بەپەلە نەشتەرگەریی بۆ كراوە‌و نەشتەرگەرییەكەشی نزیكەی سێ‌ سەعاتی خایاندووە. 

لەئێستادا تۆمەتبارەكە دەستگیركراوە‌و لەلایەن دادگاوە دۆسیە بۆ ئەو رووداوە كراوەتەوە‌و بەرەبەیانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە) قوربانییەكە براوەتە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە بۆ وەرگرتنی وتەكانی.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-28
زیاتر...
123
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]