سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
عێڕاق

بەشیر حەداد: هەموو ئەو بڕیارانەی دژی هەرێمی كوردستان هەبوو هەڵمانوەشاندنەوە

زێد نیوز:

د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت"بە بڕیارێك هەموو ئەو بڕیارانەی دژی هەرێمی كوردستان هەبوو هەڵمانوەشاندنەوە. بۆیە دەبێت لەبەغداد بە یەكڕیزی كوتلە كوردستانییەكان ئەو هێزە دروست بكرێت كە ئەو بڕیارانە جێبەجێ بكرین كە لە پەرلەمان دەردەچن".

د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەمیانەی بەشداریكردنی لە دیدارێكی پەیمانگەی ئایندە كە لەژێر ناوی (ڕێكخستنەوەی پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغداد. ئاستەنگ و دەرفەتەكان) ئەنجامدرابوو، وتی "لەعێراق بڕیار دەرچوون شتێكە و جێبەجێ كردنیان شتێكی دیكەیە، كەواتە دەبێت هێزێكی دیكە هەبێت بۆ جێبەجێكردن و بەدواداچوون. چونكە كاری ئێمەیە كە ئەو بڕیارانە دژی گەلی كوردستان بەكارنەهێنرێنەوە". 

وتیشی "بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو ڕێڕەوەی كە لەعێراقدا حوكمڕانی پێدەكرێت كار بكەین دەبێت لەوە تێبگەین كە لەعێراقدا بڕیار دەرچوون شتێكە و جێبەجێ كردنیان شتێكی دیكەیە". 

بەشێكی تری قسەكانی حەداد ئاماژەدان بوو بۆ ئەو دەستكەوتانەی كە لەخولی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق بەدەستیان هێناوە و لەو بارەیەوە وتی "تەنانەت بە بڕیارێك هەموو ئەو بڕیارانەی دژی هەرێمی كوردستان هەبوو هەڵمانوەشاندنەوە. بۆیە دەبێت لەبەغداد بە یەكڕیزی كوتلە كوردستانییەكان ئەو هێزە دروست بكرێت كە ئەو بڕیارانە جێبەجێ بكرین كە لە پەرلەمان دەردەچن".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-28
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]