سەردێڕ:
زێدنیوز
عێڕاق

وەفدێكی یەكێتی بەسەرۆكایەتی كۆسرەت رەسوڵ لەبەغدایە

زێد نیوز:

وەفدێكی باڵای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، گەیشتە بەغدا.

میدیاكانی یەكێتی بڵاویان كردەوە "وەفدێكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی گەیشتوونەتە بەغدا". 

ئاماژە بەوەش كراوە "ئەو وەفدە بۆ بەشداریكردن لەكۆنگرەی لوتكەی لایەنە سیاسیەكانی عیراق و كوردستان لەبەغدایە كە ئەمڕۆ (چوارشەممە)بەڕێوە دەچێت".
جەختیش كراوەتەوە "چوونی ئەو وەفدە هیچ پەیوەندیەكی بەپارتیەوە نییە".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-27
زیاتر...
123
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]