سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

ئەمریكا بەشێك لەهێزەكانی وڵاتەكەی لەسوریا دەهێڵێتەوە

زێد نیوز:

وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا راگەیەندراوێكی لەبارەی هێشتنەوەی بەشێك لەهێزەكانی وڵاتەكەی لەسوریا بڵاوكردەوە‌و ئەركی پاراستنی ئاشتی لەو وڵاتەیان پێ‌ دەسپێردرێت.

سارە ساندەرز وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا لەراگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە دەكات "گروپێكی بچوك لەهێزەكانمان لەسوریا بەمەبەستی پاراستنی ئاشتی لەو وڵاتە دەهێڵینەوە". 

ساندەرز روونیكردەوە "ئەو گروپە بچووكەكەی دەیهێڵینەوە نزیكەی 200 سەرباز دەبن و بۆ ماوەیەك لەسوریا دەبن. بەڵام بەپێی بڕیاری ترامپ 400 سەرباز لەو سەربازانە دەهێڵرێنەوە كە ئێستا لەسوریان و نزیكەی 2000 سەربازن".

جەختیش لەسەر ئەوە كراوەتەوە "ئەو 400 سەربازە لەسوریا لەنێوان بنكەی سەربازی ئەمریكا لە تەنەف لەنزیك سنوری ئێران و ئوردن و ئەو ناوچە ئارامەی كە بڕیارە لەباكوری رۆژهەڵاتی سوریا دروست بكرێت، دابەش دەكرێت".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-23
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]