سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
عێڕاق

زمانی كوردی لەسەر لۆگۆی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لادرا

زێد نیوز:

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەسەر لادانی زمانی كوردی لە لۆگۆ نوێیەكەیان داوای روونكردنەوە لەئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، دەكات.

د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،كە "داوای روونكردنەوەی لەئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق كردووە كە هۆكاری لادانی زمانی كوردیان لەسەر لۆگۆی ئەنجوومەنەكەیان روونبكەنەوە". 

ناوبراو وتیشی "ئەم كارەی ئەنجوومەنەكە كردویەتی پێچەوانەی ماددەی 4 ی دەستور و ماددەی 3-4ی یاسای زمانە فەرمییەكانی ژمارە 7 ساڵی 2014 یە، وە نووسراوی فەرمیمان ئاڕاستە كردوون و بەدواداچوونی جدیشی بۆ دەكەین و هەڵوێستیشمان دەبێت".

ماوەیەك بەر لەئیستا ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لۆگۆی خۆی گۆڕی و نووسینی كوردیشی لەسەر لابرد، تەنها بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی نووسراوە.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-21
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]