سەردێڕ:
زێدنیوز
عێڕاق

یەكێتی كاندیدی پۆستی وەزیری دادی عێراقی گۆڕی

زێد نیوز:

مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كاندیدی پۆستی وەزیری دادی عێراقی گۆڕی‌و لەبری خالد شوانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی راوێژكارێكی یاسایی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبەی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستەی كابینەكەی عەبدولمەهدی دەستنیشان كرد.

میدیای فەرمی یەكێتی بڵاوی كردەوە "وەك یەكێك لە بابەنە سەرەكییەكانی تەواوكردنی پێكهێنانی كابینەی حكومەتی فیدراڵی عێراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولەمەهدی، مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) كاندیدی پۆستی وەزبری داد لەحكومەتی فیدراڵیدا دەستنیشان كرد بەكاندیدكردنی (سمكۆ ئەسعەد ئەدهەم) راوێژكاری یاسایی مەكتەبی سیاسی، بۆ ئەو پۆستەو سەرجەم رێكارە پێویستەكان بۆ ئەو مەبەستە گرتۆتەبەر". 

ئاماژە بەوەش كراوە "ئەم هەنگاوەی یەكێتی لەدیاریكردنی كاندیدێكی بۆ پۆستی وەزیری داد لەوەوە سەرچاوە دەگرێت كە ئەو پۆستە شایستەی پێكهاتەی گەلی كوردستانە لە كابینەی ئێستای حكومەتی فیدراڵی عیراقدا". 

(زێد نیوز) زانیوویەتی "گۆڕینی كاندیدی پۆستی وەزیری دادی عێراق لەلایەن مەكتەبی سیاسی یەكێتییەوە لەسەر خواستی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە‌و لەدواهەمین كۆبوونەوەی پارتی‌و یەكێتی لەهەولێر بڕیاری لەسەر درا". 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-13
زیاتر...
123
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]