سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وەرزش

بەیل چەند یارییەک سزا دەدرێت

زێد نیوز:


پێدەچێت بەهۆى ئەو ڕەفتارە ناوەرزشییەى بەرامبەر هاندەرانى ئەتلەتیکۆ لە یاریی دێربی ئەنجامیدا بۆ چەند یارییەک گاریس بەیلى یاریزانى یانەى ڕیاڵ مەدرید ڕابگیرێت.

ئێوارەى دوێنێ لە یارییەکانى ئەم هەفتەیەى خولى لالیگاى ئیسپانیا یانەى ڕیال مەدرید بووە میوانى یانەى ئەتلەتیکۆ مەدریدى ئیسپانى و یارییەکەشیان بە سێ گۆڵى بەرامبەر بە گۆڵێک لێبردەوە، گاریس بەیلى وێڵزى کە گۆڵى سێیەمى بۆ یانەى ریاڵ مەدرید  تۆمار کرد، دواى گۆڵەکە بە شێوازێک ئاهەنگى گێرا و بە دەستەکانى نمایشێکى بەامبەر هاندەرانى ئەتلەتیکۆ ئەنجام دا، کە ئەم جۆرە ئاماژانە لە ئیسپانیا بە سوکایەتى دادەنرێت و پێدەچێت بەوهۆیەشەوە ئەو یاریزانە بۆ چەند یارییەک ڕابگیرێت.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەى مارکاى ئیسپانى ئاشکرایکردووە کە جوڵەى دەستەکانى بەیل بە شێوازێک بوو کە تەواوى هاندەرانى یانەى ئەتلەتیکۆ مەدریدى توڕە کرد، هەرچەندە ئاشکرا نەبوو کە مەبەستى چی بوو، بەڵام ئەو جۆرە ڕەفتارانە لە ئیسپانیا بە سوکایەتى پێکردن دادەنرێت هەر بۆیە هاندەرانى ئەو یانەیە بەو شێوەیە کاردانەوەیان هەبوو بەامبەر ئەو یاریزانە.

هەمان سەرچاوە باس لەوە دەکات ئەگەر بێتو ئەو ڕفتارە بەسەر گاریس بەیلدا بسەپێنرێت ئەوا ئەو یاریزانە لە لایەن لیژنەى سزاکانى یەکێتى تۆپی پێی ئیسپانیا بۆ 10 یاریی لە یاریکردن دوور دەخرێتەوە.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-10
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]