سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
عێڕاق

ئەمیر كینانی وەڵامی مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دەداتەوە

زێد نیوز:

ئەمیر كینانی راوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق‌و سەركردە لەرەوتی سەدڕ وەڵامی مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستانی دایەوە.

ئەمیر كینانی سەركردە لەرەوتی سەدڕ رەتیدەكاتەوە لێدوانە تەلەفزیۆنییەكەی پێشووی وەك راوێژكاری سەرۆك كۆمار دابێت‌و ئاماژە بەوە دەكات "بە سیفەتی‌ سیاسی‌ وەك ئەندامی‌ مەكتەبی‌ سیاسی‌ رەوتی‌ سەدر و پەرلەمانتاری‌ پێشووی‌ ئەو رەواتە لێدوانم‌ داوە". 

روونیشیدەكاتەوە "لەلێدوانەكەمدا چەند راستییەكەم خستەڕوو كە زۆربەی‌ هێزە سیاسییەكان و ئەندامانی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەران دەیزانن".

ئاماژە بەوەش دەكات "بە حوكمی‌ كاركردنم لە مەكتەبی‌ سیاسی‌ رەوتی‌ سەدر وەك شایەتحاڵێك ئامادەی‌ زۆربەی‌ ئەو دیدارانە بووم". 

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، ئەمیر كینانی سەركردە لەرەوتی سەدڕ لەدیدارێكی تەلەفزیۆنیدا وتی (لەپێناوی گەیاندنی كاندیدەكەی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، وڵاتی ئێران 100 ملیۆن دۆلاری بۆ ركابەرە شەخسی‌و حزبییەكانی سەرۆكایەتی كۆمار پێشنیار كرد، بەڵام پێشنیارەكە رەتكرایەوە‌و ئەوە بوو بەرهەم ساڵح بووە سەرۆك كۆماری عێراق".



ئەم لێدوانەی كینانی كاردانەوەی لێكەوتەوە‌و مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا وەڵامی دایەوە. 

لەبەشێكی وەڵامەكەی وتەبێژی پارتی هاتووە "قسەكانی ڕاوێژكاری سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق (ئەمیر كینانی) لەبارەی  بابەتی سەرۆككۆمار و بارزانی و پارتی لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئەلعێراقیە جێگەی سەرسووڕمانە. پێدەچێ ئەو كابرایە لەوەتای بووەتە ڕاوێژكار، هەوڵی گەوجاندن و شۆردنی مێشكی درابێت".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-10
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]