سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
عێڕاق

بەوێنە: ئەو منداڵەی لەلایەن زڕدایكییەوە ئەشكەنجەدرا گیانی لەدەستدا

زێد نیوز:

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عێراق راگەیەندراوێكی لەبارەی گیانلەدەستدانی ئەو منداڵە بڵاوكردەوە كە لەلایەن زڕدایكییەوە ئەشكەنجە درابوو.

لەراگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراق هاتووە "لەشاری بەغداد منداڵێكی حەوت ساڵان بەناوی "رهف" لەلایەن زڕدایكییەوە ئەشكەنجەیەكی زۆر درا و بەو هۆیەوە توشی خوێنبەربونی مێشك بوو". 

ئاماژە بەوەش كراوە "شوێنەواری سوتاووی و برین بە بەشێكی زۆر لەجەستەیەوە دیار بووە". 
 
بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی " (رهف) پێنجشەممە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی سەدر لەبەغداد، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەشكەنجەیەكی زۆر درا بوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (هەینی) گیانی لەدەستدا". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-08
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]